ئامارى قوربانیانى دوێنێى خۆپیشاندانه‌كانى به‌غدا ئاشكراكرا

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 244‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

له‌ئاكامى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانى ئێواره‌ى دوێنێ له‌میانه‌ى خۆپیشاندان له‌ به‌غدا 23 كه‌س برینداربوون، پێشتریش سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان كوژرانى خۆپیشانده‌رێكیان له‌ شاره‌كه‌دا راگه‌یاند.


به‌پێى میدیاكان ئێواره‌ى دوێنێ له‌ نزیك گۆڕه‌پانى خه‌لانى له‌ به‌غدا 23 حاڵه‌تى برینداربوونى خۆپیشانده‌ران تۆماركراوه‌، له‌ ئاكامى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، كه‌ به‌شێك له‌ برینداره‌كان به‌هۆى گازى فرمێسكڕێژه‌وه‌ بووه‌.

پێشتریش سه‌رچاوه‌كان ئاشكرایانكرد: چه‌كداران به‌ ده‌مانچه‌ى بێده‌نگ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌رێك له‌ گۆڕه‌پانى ته‌حریر كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ راسته‌وخۆ گیانى له‌ده‌ستداوه‌، به‌بێ ئه‌وه‌ى بتوانرێت چه‌كداره‌كان ده‌ستگیربكرێن.

چالاكوانان "میلیشیاكانى نزیك له‌ ئێرانیان" به‌و كاره‌ تۆمه‌تباركرد وه‌ك هه‌وڵێك بۆ ترساندنى خۆپیشانده‌ران به‌ ئامانجى كۆتایى هێنان به‌ خۆپیشاندانه‌كان.

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure