لایه‌نه‌كانى یه‌كێتى رێكـكه‌وتن

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 6462‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
لایه‌نه‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان سه‌باره‌ت به‌ ناكۆكییه‌كانى نێوانیان رێككه‌وتوون و پێشبینیش ده‌كرێت كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى بكات.

 به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى كه‌ دواڕۆژ له‌ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادارى نێو یه‌كێتیه‌وه‌ ده‌ستی كه‌وتووه‌ ناكۆكى لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانى یه‌كێتى له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى به‌ره‌و چاره‌سه‌ر رۆیشتوون كه‌ به‌مدواییه‌ سه‌باره‌ت به‌ پرسی شێوازى سه‌ركردایه‌تیكردنى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ و به‌ڕێوه‌بردنى دروست ببوو.

هه‌ر به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كاندا ئه‌نجامدراوه‌و پێشبینیش ده‌كرێت كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى سیاسى و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى یه‌كێتى به‌شدارى كۆبوونه‌وه‌ى سبه‌ى شه‌ممه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تی بكات به‌رله‌وه‌ى به‌گه‌شتێك بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ئه‌گه‌ریش هه‌یه‌ له‌دواى ئه‌وه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌كان رابگیرێن.

 جگه‌ له‌ شێوازى سه‌ركردایه‌تیكردنى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى و به‌ڕێوه‌بردنى  ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى جیاوازى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌بوو كه‌ كام له‌و دوو ئه‌نجومه‌نه‌ بڕیارده‌رى كۆتایی یه‌كێتى ده‌بێت.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure