به‌هۆى سه‌رماوه‌ پشوو درێژكرایه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 24864‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حه‌مه‌د رابی
له‌قه‌زای رواندزی سنورى پارێزگاى پارێزگای هه‌ولێر به‌هۆى سه‌هۆڵبه‌ندانه‌وه‌ پشوی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن درێژكرایه‌وه‌.


ئه‌مشه‌و هه‌ینی 14ى شوباتی 2020 قایمقامیه‌تی قه‌زای رواندز راگه‌یه‌ندراوێكی به‌په‌له‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و تیایدا هاتووه‌:" دوای پرس و راوێژكردن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر و په‌روه‌رده‌ی رواندز بڕیادرا به‌ درێژكردنه‌وه‌ی پشوی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ سنوره‌كه‌دا".

باسى له‌وه‌ش كردووه‌ به‌هۆى به‌فربارینه‌وه‌ سه‌هۆڵبه‌ندان دروست بووه‌و له‌پێناو پاراستنی گیان و سه‌لامه‌تی خوێندكاران و مامۆستایان بڕیارماندا سبه‌ى شه‌ممه‌ 15ى شوباتی 2020 بكرێته‌ پشووى فه‌ڕمى.

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure