كه‌سێك به‌ ده‌سترێژى گولـلە كوژرا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3471‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ بڕیار  محه‌مه‌د 
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى شوباتى 2020 له‌گه‌ڕه‌كی كرێكارانی شاری هه‌ولێر كه‌سێكی ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵان به‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌ كوژرا.

 به‌ختیار مسته‌فا، شایه‌تحاڵ كه‌ له‌كاتى روداوه‌كه‌ ئاماده‌ بووه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لە رووداوێكی ته‌قه‌كردندا، له‌ گه‌ڕه‌كی كرێكارانی هه‌ولێر هاووڵاتییه‌ك به‌ ده‌ستڕێژی گولله‌ كوژرا".

 له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆگر عەزیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژى وت:"هێشتا زانیاری ته‌واومان له‌باره‌ی هۆكاری ڕووداوه‌كه‌وه‌ به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتووه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌ڕوداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ دواتر زانیاری زیاتر له‌سه‌ر چۆنیه‌تی رووداوه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ڕوو" .

پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure