شاندێكی باڵای هه‌رێم بۆ سێ پرس سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 320‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هانا چۆمانی 
 خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی  هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت": له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان وه‌ك شاندى هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ، له‌گه‌ڵ شاندی عێراقی به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌جاح شه‌مه‌ری وه‌زیری به‌رگری عێراق له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌ چوارچێوه‌ی كۆنفرانسی میونشن بڕیاردرا شاندێكی هه‌رێم بۆ سێ پرس بچێته‌ به‌غدا" .

خالید شوانی، به‌ دواڕۆژی وت: له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باسمان له‌كۆمه‌ڵێك پرس كرد له‌وانه‌ كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌بواری ئابوری و هه‌روه‌ها پرسی ئه‌منی نێوان هه‌ردولا و  كێشه‌ى ئاسایشى  ناوچه‌جێناكۆكه‌كان ‌و مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، هاوكات له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆمان ده‌رباره‌ی گرنگیی به‌رده‌وامبوونی هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ به‌رده‌وامه‌كانی داعش كرد له‌ناوچه‌كانی نێوان سوپای عێراق و هه‌رێمی كوردستان ". 

وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم وتیشی": بڕیاره‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌ ئه‌ڵمانیا و كۆتایی هاتنی كۆفرانسی میونشن راسته‌وخۆ شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى پرسی ئه‌منی و مووچه‌ی هێزكانی پێشمه‌رگه‌، هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی داعش ".
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure