مه‌سرور بارزانی و مایك پۆمپیۆ كۆبوونه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 173‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ى شوبات مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌په‌راوێزى كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا  كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێى راگه‌یاندراوێكى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، دوایین پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا به‌ تایبه‌ت له‌ بواری ئابووری و  هه‌ماهه‌نگی زیاتر بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ كرا.

  هه‌ردولاش جه‌ختیان له‌ گرنگی سه‌قامگیربوونی دۆخی عێراق و مانه‌وه‌و به‌رده‌وامبوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك به‌شێك له‌ هاوپه‌یمانی دژی تیرۆر و رۆڵی گرنگی هه‌رێمی كوردستان له‌ ناوچه‌كه‌  كرده‌وه‌ .
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure