ژن و پیاوێك به‌ تۆمه‌تى دزیكردن ده‌ستگیركران

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 381‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال
هێزه‌كانی پۆلیسی له‌ دوو رووداوی جیاوازدا دوو تۆمه‌تباری عه‌ره‌ب ده‌ستگیر ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ناو شاره‌كه‌ كاری دزییان ئه‌نجامداوه‌.

نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی، به‌ دواڕۆژی وت:"پاش ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارێك شوێن كارمه‌ندێكی‌ بانك ده‌كه‌وێت، كه‌ عه‌لاگه‌یه‌كی‌ پێبووه‌ و تۆمه‌تبار وایزانیوه‌ پاره‌یه‌، دوای دابه‌زینی‌ كارمه‌نده‌كه‌ به‌كارێكی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌دوكانێك، له‌و كاته‌دا تۆمه‌تباره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی‌ دزینی‌ عه‌لاگه‌كه‌ جامی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌شكێنێت و ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ده‌ستگیری ده‌كه‌ن".

وتیشی "تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌مه‌نی ۵۲ ساڵه‌ و به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ راگیراوه‌".

سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، باسی له‌وه‌شكرد "له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ و پاش وه‌رگرتنی‌ فه‌رمانی دادوه‌ر، هێزه‌كانی به‌شی‌ پۆلیسی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوان ئافره‌تێكیان ده‌ستگیركرد كه‌ چه‌ند جارێك له‌سوپه‌رماركێتێك دزیكردووه‌، دوای سود وه‌رگرتن له‌كامێراكانی‌ چاودێری‌ توانرا تۆمه‌تباره‌كه‌ بناسرێته‌وه‌ و ده‌ستگیربكرێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا "تۆمه‌تباره‌كه‌ ته‌مه‌نی ٤٠ ساڵه‌ و به‌ ره‌گه‌ز عه‌ره‌به‌، له‌ئێستادا به‌فه‌رمانی‌ دادوه‌ری‌ لێكۆڵینه‌وه‌ راگیراوه‌".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure