فیلمێكی كوردی به‌شداری فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 254‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ فه‌رمان ره‌شاد
فیلمی "هه‌نسكی ئاسمان" كه‌ له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ری كورد شه‌هرام قادر كاری  به‌رهه‌مهێنانی بۆ كراوه‌ بڕیاره‌ له‌كۆتایی ئه‌م مانگه‌ به‌شداری فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی بكات.

 
شه‌هرام قادر فلیمساز و ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه‌ به‌ دوارۆژی ڕاگه‌یاند:" فیلمی هه‌نسكی ئاسمان له‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا به‌شداری فێستیڤاڵێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌ هیندستان".


شه‌هرام قادر وتیشی :" له‌ فێستیڤالی  Dioramaی دێهلی نێوده‌وڵه‌تی له‌ هندستان 27 فیلم درێژ هه‌ڵبژێردراون بۆ نمایش و هه‌نسكی ئاسمان به‌شدار ده‌بێت كه‌ له‌ ۲۸ی شوبات تا ۷ی ئازار به‌رده‌وام ده‌بێت".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure