موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ى هێرشكردنه‌ سه‌ر په‌رله‌مان ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 940‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسی نزیك له‌ موقته‌دا سه‌ر سه‌رۆكى ره‌وتى سه‌در و هاوپه‌یمانى سائیرون ئاشكرایكرد كه‌ به‌نیازن ته‌وقى بیناى په‌رله‌مان بده‌ن بۆ پاڵپشتی له‌ پێدانى متمانه‌ به‌ كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى محه‌مه‌د عه‌لاوى سه‌رۆكی وه‌زیرانى راسپێردراو و ئه‌گه‌ر پێویستیشی كرد ده‌چنه‌ نێو بیناى په‌رله‌مانه‌وه‌ له‌بارى پێنه‌دانی متمانه‌دا.

ئاژانسى واعى نیمچه‌ فه‌ڕمى عێراق له‌سه‌ر زارى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى نزیك له‌ سه‌دره‌وه‌ كه‌ ناوى ئاشكرا نه‌كردووه‌ رایگەیاندووە كه‌ موقته‌دا سه‌در په‌یامى گه‌یاندووه‌ته‌ محه‌مه‌د عه‌لاوى و ئه‌و لایه‌نانه‌ى كه‌ پاڵپشتی ده‌كه‌ن ‌و تیایدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ كه‌ له‌ڕێگه‌ى لایه‌نگرانیه‌وه‌ گوشار له‌په‌رله‌مان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ناچاریان بكات ده‌نگ به‌ كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى نوێ بده‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ى عه‌لاوى هیچ جۆره‌ گوشارێكى سیاسى قبوڵ نه‌كات".

وتیشى:"ئه‌گه‌ر متمانه‌ نه‌درێته‌ كابینه‌ى نوێى حكومه‌ت لایه‌نگرانى سه‌در ده‌چنه‌ نێو هۆڵى په‌رله‌مانه‌وه‌".
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure