گرنگترین هەواڵە ئابوورییەکان

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 143‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


سكای نیوز- كۆمپانیای نیسان مۆتۆرس ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كانی و ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵیی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و كۆمپانیایه‌ بڵاوكرابووه‌وه‌، قازانجی سه‌رمایه‌ی كۆمپانیاكه‌یان بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوودا  43% دابه‌زینی به‌وخۆیه‌وه‌ بینیووه‌.


سكای نیوز- رێكخراوی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانى نیوده‌وڵه‌تی"ئیكاو" ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌ كۆمپانیاكانی گه‌شتى ئاسمانی جیهانی به‌ ملیاره‌ها دۆلار زیانیان به‌ركه‌وتووه‌ و نزیكه‌ی 70 كۆمپانیاش گه‌شته‌كانیان بۆ چین راگرتووه‌.


سكای نیوز- ئیداره‌ی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا داوا له‌ كۆنگرێس ده‌كات، كه‌ بڕی 1,5 ملیار دۆلار ته‌رخان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا بتوانێت له‌ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوودا گه‌وره‌ترین كۆگای نیشتمانی تایبه‌ت به‌ عه‌مباركردنی یۆڕانیۆم دروست بكات.


ئه‌لعه‌ره‌بیه‌- ده‌زگای ناوه‌ندی ئاماره‌كانی سودان ئاشكرایده‌كات، كه‌ رێژه‌ی هه‌ڵاوسان له‌ 57.1% وه‌ به‌رزبوه‌ته‌وه‌ بۆ 64,28% ئه‌مه‌ش وایكردووه‌ كه‌ حكومه‌تی سودان په‌نابه‌رێت بۆ زیادكردنی نرخی خواردنه‌وه‌ و خۆراك له‌ بازاڕه‌كاندا.

وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure