كچێك له‌به‌رده‌م فڕۆكه‌خانه‌ به‌ جلوبه‌رگی نیمچه‌ رووته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 7714‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د- كچێك له‌ شه‌قامی فڕۆكه‌خانه‌ به‌ جلوبه‌رگی رووته‌وه‌ ده‌ستگیر كرا

ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئوردون توانییان كچێكی ئاسیایی له‌ شه‌قامی فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ممان ده‌ستگیر بكه‌ن، كه‌ به‌ جلوبه‌رگێكی نیمچه‌ رووته‌وه‌ ده‌سوڕایه‌وه‌ و دوای لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كچه‌ ئاسیاییه‌‌و له‌ ژێر كاریگه‌ری مادده‌ كهولییه‌كان ئه‌و كاره‌ی كردووه‌ و چه‌ند كه‌سێك وێنه‌یان گرتووه‌ و له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌لبه‌یان- وه‌زیری دادی ئه‌مریكا داوا له‌ ترامپ ده‌كات واز له‌ تویته‌كانی بهێنێت
ویلیام بار وه‌زیری دادی ئه‌مریكا داوا له‌ دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، كه‌ واز له‌ ناردنی ئه‌و جۆره‌ نامانه‌ بهێنێت، كه‌ تایبه‌تن به‌ كاروباری دادپه‌روه‌ری و به‌تویت ئاڕاسته‌ی ده‌كات، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ناتوانێت كاره‌كانی وه‌ك پێویست ئه‌نجام بدات.

سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د- هوتافكێشانی توركه‌كان له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌ نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌
كومه‌ڵێك له‌ هاوڵاتییانی توركیا له‌ناو حه‌ره‌می مه‌ككه‌ وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌ك سه‌باره‌ت له‌ پیلانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر به‌ قودس هوتافی ( به‌گیان و به‌خوێن فیدای تۆین ئه‌قسا )ده‌ڵێنه‌وه‌ و ئه‌و كاره‌ش حكومه‌تی سعودییه‌ نیگه‌ران ده‌كات و پێیان وایه‌ ناكرێت هوتافی سیاسی له‌ شوێنه‌ ئاینییه‌كاندا بوترێنه‌وه‌.

ئه‌لبه‌یان- ژماره‌ی قوربانیانی كۆرۆنا له‌ چین گه‌یشته‌ 1483 كه‌س

حكومه‌تی چین ئاشكرایده‌كات كه‌ هه‌تا رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابوردوو 116 كه‌سی دیكه‌ی تووشبوو به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، به‌مه‌ش ژماره‌ی مردووه‌كان ده‌گاته‌ 1483 كه‌س، جگه‌ له‌وه‌ش نزیكه‌ی 4 هه‌زار و 823 كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌ گیانیان له‌ مه‌ترسیدایه‌.

 

ئه‌لبه‌یان-ژماره‌ی پێوانه‌یی...پله‌ی گه‌رما له‌ ئه‌نتارانتیكا گه‌یشته‌ 20,75 پله‌ی سه‌دی
بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوودا به‌هۆی گۆڕانكاری كه‌شوهه‌واوه‌، پله‌ی گه‌رمی ناوچه‌ی ئه‌نتارانتیكا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ كیشوه‌ری جه‌مسه‌ری باشوور گه‌یشته‌ 20,75 پله‌ی سه‌دی، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ رۆژی هه‌ینی رابوردوو 7ی شوباتی 2019 پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی گه‌یشتبووه‌ 18,3 پله‌ی سه‌دی و پێشبینی ده‌كرێت له‌ داهاتوودا گۆڕانكاری گه‌وره‌تر له‌و ناوچه‌یه‌ رووبدات.


 سه‌دا ئه‌لبه‌له‌د- سوپای پاسدارانی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی لێدانی ئه‌مریكا و ئیسرائیل ده‌كات له‌م حاڵه‌ته‌دا
جه‌نه‌ڕاڵ حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران له‌ لێدوانێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌ر بێت ئه‌مریكا بچوكترین هه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر ئێران ئه‌نجام بدات ئه‌وكاته‌ ئیسرائیل و ئه‌مریكا بۆردوومان ده‌كرێن.

 وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure