زانیارى سه‌باره‌ت به‌و چوار ئه‌ندامى خێزانه‌ كورده‌ى سه‌رما ره‌قیكردنه‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 12490‌ جار بینراوە


دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
 له‌شه‌وى رابوردووه‌وه‌ وێنه‌ى چوار ئه‌ندامى خێزانێك كه‌ باوكێك و سێ منداڵن تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانى هه‌ژاندووه‌ كه‌ به‌ هۆى سه‌رماوه‌ ره‌ق بوونه‌ته‌وه‌ ، له‌ به‌دواداچونێكدا دواڕۆژ زانیارى ته‌واو له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ و شوێنى رودانى ئاشكرا ده‌كات.

دوای ئه‌وه‌ی شه‌پۆلێكى سه‌رما چه‌ند رۆژێكه‌ رویكردووه‌ته‌ رۆژئاواى كوردستان به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌و چوار ئه‌ندامى خێزانه‌ ره‌ق بوونه‌ته‌وه‌ و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ى خێزانه‌ كه‌ كوردى ئاواره‌ی شارى عه‌فرینن له‌ رۆژئاواى كوردستان له‌ ناو خێمه‌كه‌یاندا ره‌ق بوونه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ل عه‌تی، چالاكوان له‌ رۆژئاوای كوردستان به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:"شه‌وى رابوردوو ئه‌و چوار ئه‌ندامه‌ى خێزانه‌كه‌ كه‌ ئاواره‌ی عه‌فرینن له‌ ناو خێمه‌كه‌یاندا له‌ ناوچه‌ی شه‌هبا ره‌ق بوونه‌ته‌وه‌".

به‌وته‌ی ئه‌و چالاكوانه‌، دوای هێرشی داگیركاری سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین له‌ رۆژئاوای كوردستان ئه‌و خێزانه‌ كورده‌ ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه‌ و ئاواره‌ی ناوچه‌ی شه‌هبا بوون.
پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure