به‌ ژماره‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 93‌ جار بینراوە


دواڕۆژ
 1900        روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ ئاشكرایده‌كات، كه‌ زیاتر له‌ 1900 بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی توركی له‌ ده‌روازه‌ی سنوری كه‌فر لوسین هاتوونه‌ته‌ ناو سووریاوه‌

 15  هه‌زار   لیژنه‌ی ته‌ندروستی نیشتمانی چین ئاشكرایده‌كات، به‌هۆی گۆڕینی شێوازی ده‌ستنیشانكردنی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، نزیكه‌ی 15 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ ناویان له‌ لیستی تووشبووانی به‌و نه‌خۆشییه‌ تۆمار كراوه‌.

130  ژنێكی روسی 130 پشیله‌ی بێلانه‌ و به‌ڕه‌ڵا له‌ شه‌قامه‌كان كۆده‌كاته‌وه‌ و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گرنگییان پێده‌دات و به‌خێویان ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی بۆنی ناخۆشی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌وه‌ پۆلیس ده‌ستگیری ده‌كات و رێكخراوه‌كانی مافی ئاژه‌ڵانیش پشتگیری لێده‌كه‌ن و داوای ئازادكردنی ده‌كه‌ن.

 

50      وه‌رزشوانێكی چینی له‌شاری هانگچۆ به‌هۆی بڵاوبووه‌نه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه‌، توانیی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا 50 كیلۆمه‌تر بێراوه‌ستان رابكات بۆ ئه‌وه‌ی توانای جه‌سته‌یی له‌ده‌ست نه‌دات و وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه‌.

وه‌: ئاكۆ زه‌نگه‌نه‌



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure