نهێنى كۆبونه‌وه‌یه‌كى قاسم سلێمانی به‌ر له‌ كوژرانى ئاشكرا ده‌بێت

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2467‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئه‌میندارى گشتى حیزبوڵاى لوبنانی نهێنى نوێ له‌باره‌ى  روداوه‌كانى به‌ر له‌ كوژدانى قاسم سلێمانی فه‌رمانده‌ى پێشوى فه‌یله‌قى قودسی ئێران ئاشكرا ده‌كات به‌وه‌ى به‌ر له‌ كوژرانى به‌ چه‌ند رۆژێك بۆ ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر له‌گه‌ڵیدا كۆبوونه‌وه‌و داوایه‌كى ئاڕاسته‌ كردووه‌ و خشته‌ى گه‌شته‌كانیشی گۆڕیوه‌.

 گۆڕانكارى له‌گه‌شته‌كه‌یدا كردووه‌
 حه‌سه‌ن نه‌سروڵا له‌ چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى عاله‌م  ئاشكرایكرد كه‌ به‌ر له‌ چوار رۆژ له‌وه‌ى قاسم سلێمانی له‌ عێراق به‌ بۆردومانێكى هێزه‌كانى ئه‌مریكا  له‌ 3ى كانونى دووه‌مدا بكوژرێت بۆ ماوه‌ى شه‌ش كاتژمێر له‌ لوبنان له‌گه‌ڵى كۆبووه‌ته‌وه‌ و ده‌شڵێت:"چوار رۆژ به‌ر له‌ كوژرانى قاسم سلێمانى پرسیارى ئه‌وه‌م له‌ كه‌سێكى نزیكى قاسم سلێمانی كرد كه‌ ئایا سه‌ردانى به‌یروتى پایته‌ختى لوبنان ده‌كات به‌ڵام پێى راگه‌یاندووه‌ كه‌ یه‌كى كانونی دووه‌م سه‌ردانى عێراق ده‌كات و دواتر سه‌ردانى لوبنان ده‌كات و له‌گه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ سێ رۆژ به‌ر له‌ كوژرانى سه‌ردانى سوریاى كرد".

 دواى 22 ساڵ داوایه‌ك له‌ نه‌سروڵا ده‌كات
 ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا كه‌ له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كه‌ شه‌وى دووشه‌ممه‌ى ئه‌و هه‌فته‌یه‌ و چوار رۆژ پێش كوژرانى ئه‌نجامدراوه‌ قاسم سلێمانی داواى لێكردووه‌ كه‌ تا به‌ره‌به‌یان ناوى 120 فه‌رمانده‌ى مه‌یدانى سه‌ربازى حیزبوڵاى لوبنانی پێبدات  به‌بێ ئه‌وه‌ى هۆكاره‌كه‌ى ئاشكرا بكات كه‌ به‌ وته‌ى نه‌سروڵا له‌پاش 22 ساڵ له‌ ناسینى ئه‌وه‌یه‌كه‌مین داوا بووه‌ كه‌ لێى بكات. 

چۆن هه‌واڵه‌كه‌ى پێگه‌یشت؟
 حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ده‌ڵێت:"كاتێك خه‌ریكى خوێندنه‌وه‌ بووه‌م به‌شیۆه‌یه‌كى خێرا ته‌ماشاى ته‌له‌فزیۆنم كرد ‌و ئه‌و كاته‌ هه‌واڵێكى به‌په‌له‌م بینیوه‌ كه‌ نوسراوه‌ قاسم سلێمانى كوژراوه‌ له‌ به‌غدا، به‌ر له‌ چونى بۆ عێراق به‌ره‌و سوریا رۆیشتبوو كه‌ تیمێكى پاسه‌وانه‌كانم یاوه‌رییان كرد بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شق و ده‌سته‌به‌جێ په‌یوه‌ندیم به‌و تیمه‌ كرد كه‌ یاوه‌رییان كردووه‌ ، ئه‌و كاته‌ دڵنیابوومه‌وه‌ كه‌ قاسم سلێمانى كوژراوه‌ كه‌ زانیمان محه‌مه‌د ره‌زا جابرى به‌رپرسی پێشوازى حه‌شدی شه‌عبی له‌ بۆردومانه‌كه‌ى به‌غدا كوژراوه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ئه‌و پێشوازى لێده‌كرد كاتێك سه‌ردانى عێراقی بكردایه‌".

  پێى وترا ده‌كوژرێیت
 حه‌سه‌ن نه‌سروڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌دا پێشتر به‌ قاسم سلێمانیم وتووه‌ وێنه‌كانت له‌   رۆژنامه‌كانى ئه‌مریكا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ و به‌ جه‌نه‌ڕاڵى بێ جێگره‌وه‌ باس ده‌كرێیت و ئه‌وه‌ش سه‌ره‌تایه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌ئامانجت بگرن ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا به‌پێكه‌نینه‌وه‌ وتى ئه‌مه‌ باشه‌ ئه‌گه‌ر بیكه‌ن و هیواكه‌م دێته‌ دى".
 وتیشى:" داوام له‌ قاسم سلێمانى كرد كه‌ نه‌چێت بۆ به‌غدا چونكه‌ بارودۆخى عێراق ناهه‌مواره‌".

داواى وێنه‌یه‌كى كردووه‌ 
نه‌سروڵا ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ دواى كۆتایی هاتنى كۆبونه‌وه‌كه‌ قاسم سلێمانى داوای كرد كه‌ كامێرایه‌ك ئاماده‌بكرێت و وێنه‌یان بگرن پێكه‌وه‌ و وێنه‌كه‌ له‌ كاتى ئه‌نجامدانى نوێژدا گیراوه‌.
 ئا:هـ.ق 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure