274 نامه‌ى ده‌ستنوسی قازی محه‌مه‌د بڵاوده‌كرێته‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 230‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ فه‌رمان ڕه‌شاد 
ده‌ستنوسه‌كانی قازی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری مه‌هاباد له‌ چوارچێوه‌ی كتێبێكدا دوای ساغكردنه‌وه‌ چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.


 كتێبه‌كه‌ له‌ ژێر ناونیشانی "له‌ ئه‌رشیفی پێشه‌وا قازی دا" چاپ كراوه‌ دوای ساغكردنه‌وه‌ی نامه‌كانی قازی محه‌مه‌د كه‌ له‌سه‌رده‌می خۆی نوسیویه‌تی.
 عه‌بدولره‌زاق ناوه‌نده‌یی یه‌كێك له‌ ئاماده‌كارانی كتێبه‌كه‌ به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:"  نامه‌كان بریتین له‌ ۲۷٤ نامه‌ و چه‌ندین خۆش خه‌تی ته‌مه‌ن كه‌ دوای خوێندنه‌وه‌ و دوباره‌كۆكراونه‌ته‌وه‌ كه‌ پێشتر له‌ لایه‌ن به‌رێز مه‌لا لوقمان ره‌هرو له‌ سێ به‌رگدا ئاماده‌كراون كه‌ زۆر لایه‌نی ژیانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان روون ده‌كاته‌وه‌".


وتیشی:" له‌ به‌ڵگه‌نامه‌ ده‌ستنوسه‌كاندا چه‌ند رووداوێكی مێژوویی تۆماركراون له‌وانه‌ هێرشی ڕووسه‌كان بۆ مه‌هاباد و لاوازی له‌شكری كورد له‌ رووی چه‌ك و لۆجستی و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه‌".


ئه‌م به‌رهه‌مه‌ له‌ لایه‌ن رسول سوڵتانی و حه‌سه‌ن دانیشڤه‌ر و عبدالڕه‌زاق عوسمان ناوه‌نده‌یی و موسا مه‌مه‌ده‌ ره‌ش خوێندنه‌وه‌ و دووباره‌ نووسینه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ و وه‌ك خۆی به‌ پێی به‌رگه‌كان دابه‌ش كراوه‌ته‌وه‌.  


 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure