چوار ئه‌فسه‌رى باڵاى ئێرانى له‌ بۆردومانێكدا كوژران

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1094‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
سوپاى ئیسرائیل به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 14ى شوباتى 2020 پێگه‌یه‌كى سه‌ربازییان له‌ نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى دیمه‌شقی پایته‌ختى سوریا بۆردومانكرد كه‌ به‌وته‌ى روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ به‌هۆیه‌وه‌ چوار ئه‌فسه‌رى باڵاى ئێرانى كوژراون.

 روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئاشكرایكرد كه‌ له‌و بۆردومانه‌دا حه‌وت كه‌س كوژران و ده‌یانى دیكه‌ش بریندار بوون. 
 ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌نێو كوژراوه‌كاندا چواریان ئه‌فسه‌رى باڵاى سوپاى پاسدارانى ئێران بوون و سیانه‌كه‌ى دیكه‌ش ئه‌فسه‌رى سوپاى سوریا بوون .

هاوكات ئاژانسى ده‌نگوباسی ساناى فه‌ڕمى سوریا رایگه‌یاند كه‌ یه‌كه‌ى به‌رگرى ئاسمانى وڵاته‌كه‌ى توانیوێتى موشه‌كێك بته‌قێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌رزاییه‌كانى جۆلانه‌وه‌ ئاڕاسته‌ى پێگه‌یه‌كى سوریا كرابوون.
 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure