عه‌لاوی یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 219‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا
سه‌ركرده‌یه‌كی نزیك له‌ محه‌مه‌د عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانى راسپێردراو ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی شوباتی 2020 ئاشكری كرد كه‌ ناوبراو، یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان ده‌كات، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانیش بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی.

محه‌مه‌د خالیدی سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌یارق ئه‌لخه‌یر له‌ په‌رله‌مانی عێراق و كه‌سایه‌تی نزیك له‌ محه‌مه‌د عه‌لاوی له‌ لێدوانێكدا به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: ”محه‌مه‌د عه‌لاوی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ته‌واوبووه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت“.

وتیشی: ”سه‌رباری بوونی فشار له‌سه‌ر عه‌لاوی، به‌ڵام نابێته‌ هۆی تێنه‌په‌ڕاندنی كابینه‌كه‌ی“.

ئاشكراشكرد: ”دوای پێشكه‌شكردنی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی عه‌لاوی به‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، دواتر ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بانگهێشتی په‌رله‌مانتاران ده‌كات، بۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی و به‌په‌له‌ بۆ متمانه‌ دان به‌ كابینه‌ی حكومه‌تی كاتی عێراق“.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق


 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure