له‌باره‌ى دابه‌شكردنى غاز له‌ڕێگه‌ى بریكارى خۆراكه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1789‌ جار بینراوە

دواڕۆژ: سه‌نگین سیامه‌ند
دوای ئه‌وه‌ی له‌ چه‌ند شوێنێكی هه‌ولێر به‌ تابلۆ ئاگاداری بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ گوایه‌ به‌بڕیاری قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌ڕێگه‌ی پسوڵه‌ی خۆڕاكه‌وه‌ غاز به‌ هاوزڵاتیان ده‌درێت، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر له‌و باره‌یه‌وه‌ رونكردنه‌وه‌ ده‌دات و ده‌ڵێت:" ئه‌و پرۆپاگه‌نده‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌كى نییه‌".

‏‎نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر به‌ دواڕۆژی ڕاگه‌یاند: وه‌ك قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ده‌مانه‌وێت ئه‌وه‌ رون بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی نیه‌و دووره‌ له‌ڕاستیەوه‌ هه‌ر بڕیارو ڕێنماییه‌ك ده‌ربچێت له‌لاپه‌ره‌ی فه‌رمی قایمقامیه‌تی هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه‌".

 نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، ڕاشیگه‌یاند:" هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ ئه‌و بڕه‌ غازه‌ی ڕۆژانه‌ ده‌گاته‌ كارگه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و ڕێكوپێك له‌نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری هه‌ولێر به‌سه‌ر هاووڵاتیاندا دابه‌ش ده‌كرێت".
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure