توركیا پێدانى جۆرێك ڤیزاى به‌ هاووڵاتیانى هه‌رێم راگرت

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 735‌ جار بینراوە

دواڕۆژ؛ سه‌نگین سیامه‌ند
حكومه‌تی توركیا له‌ بڕیارێكی نوێدا پێدانی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی به‌ هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی راگرت ‌و چیتر هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق ناتوانن له‌و رێگه‌یه‌وه‌ ڤیزا وەربگرن و سه‌ردانى ئه‌و وڵاته‌ بكه‌ن.


به‌پێی ئاگاداریی نامه‌یه‌ك كه‌ باڵیۆزخانه‌ى توركیا له‌ به‌غدا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌دراوه‌ كه‌ به‌پێی فه‌رمانی حكوومه‌تی توركیا له‌ به‌رواری 15ى نیسانی ئه‌مساڵه‌وه‌ ته‌واوی هه‌ڵگرانی پاسپۆرتی عێراقی ده‌بێت سه‌ردانی باڵێۆزخانه‌ و كونسڵگه‌رییه‌كان بكه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڤیزای له‌زگه‌یی و دواتر مافی ئه‌وه‌یان ده‌بێت سه‌ردانی توركیا بكه‌ن.

نرخی ڤیزای ئه‌لیكترۆنی به‌ نزیكه‌ی 50 دۆلاری ئه‌مریكییە و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت، به‌ڵام ڤیزای له‌زگه‌یی سه‌ر پاسپۆرت له‌ڕێگه‌ی كونسڵخانه‌ و باڵیۆزخانه‌كان راسته‌وخۆ به‌ نرخی زیاتر له‌ 100 دۆلار به‌ هاووڵاتیان ده‌درێت.


 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure