واده‌ى ناردنى پاره‌كه‌ى به‌غدا ئاشكرا بوو

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 6553‌ جار بینراوە


دواڕۆژ، كۆچه‌رعه‌لی
بڕیاروایه‌ ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بخرێته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و لیستی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كانیش راده‌گه‌یه‌ندرێت.

هه‌موو مانگێك وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕی 453 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم و به‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ مووچه‌ی زۆربه‌ی وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌و فه‌رمانگه‌كان دابه‌شده‌كرێت.

حاجی عابد مزوری، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی لقی هه‌ولێری بانكی فیدڕال به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: پاره‌كه‌ی به‌غدا چه‌ند رۆژێكی تر ده‌خرێته‌ سه‌ر ئه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم.

وتیشی: "فه‌رمانبه‌ران با متمانه‌ی ته‌واویان هه‌بێت هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ ناردنی پاره‌كه‌دا نییه‌و وه‌ك مانگه‌كانی رابردوو پاره‌كه‌ئه‌م مانگه‌ش و مانگه‌كانی تریش ده‌نێردرێت.
 





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure