خوشك و برایه‌ك به‌هۆى شۆرتى كاره‌باوه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستانی :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2086‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ره‌ڤه‌ند گوهه‌رزی
به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له‌ پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند، به‌هۆی شورتی كاره‌باوه‌ له‌ گوندی شاریا سه‌ر به‌ قه‌زای سیمێل له‌ سنوری پارێزگای دهۆك ماڵێك گڕیگرت و دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا كه‌ خوشك و بران و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ساڵێك و سێ ساڵدایه‌ .


موقه‌ده‌م بێوار عه‌بدولعه‌زیز، به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له‌ پارێزگای دهۆك به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند:"شه‌وى رابوردوو ئاگاداركراینه‌وه‌ له‌ رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ گوندی شاریا سه‌ر به‌ قه‌زای سیمێڵ كه‌ به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه‌ ئاگر به‌ ماڵێكی ئاواره‌ی شنگال كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و ماڵه‌كه‌ سوتاوه‌".

بێوار ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد:"به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌ دوو منداڵ كه‌ خوشك و برابوون و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان ساڵێك و سێ ساڵدا بووه‌ سوتاون و گیان له‌ ده‌ستداوه‌".

 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure