ئه‌مریكا ده‌ستى به‌سه‌ر 150 موشه‌كى ئێراندا گرت

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 3751‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
یه‌كه‌ى سه‌ربازى ده‌ریایی ئه‌مریكا له‌ده‌ریاى عه‌ره‌بی ده‌ستی به‌سه‌ر 150 موشه‌ك و چه‌كى سه‌ربازى ئێرانیدا گرت كه‌ به‌ وته‌ى به‌رپرسانى ئه‌مریكا هه‌وڵدراوه‌ بگه‌ێندرێته‌ ده‌ست حوسیه‌كانى یه‌مه‌ن.


به‌پێى میدیاكان ئه‌و هێزه‌ى ئه‌مریكا ده‌ستى به‌سه‌ر 150 موشه‌كدا گرتووه‌ كه‌ له‌رێگه‌ى كه‌شتیه‌وه‌ هه‌وڵى گواستنه‌وه‌ى دراوه‌.

هاوكات فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى هێزه‌كانى ئه‌مریكا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌و موشه‌كانه‌ له‌ڕێگه‌یاندا بوون بۆ حوسیه‌كانى یه‌مه‌ن.

 ئا:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure