هێرشكرایه‌ سه‌ر یانه‌یه‌كى شه‌وانه‌ى سلێمانی

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 20646‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
 چوار كه‌س هێرشده‌كه‌نه‌ سه‌ر یانه‌یه‌كى شه‌وانه‌ى سلێمانی و ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ژماره‌یه‌ك هاووڵاتى و دواتر له‌لاین پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیركراون.


نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی پۆلیسی سلێمانی ئه‌مڕۆ ۱۳ی شوباتی ۲٠۲٠ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتنی سلێمانییه‌وه‌ كرا كه‌ چوار تۆمه‌تبار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌ سه‌ر یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌و ده‌ستدرێژییان كردۆته‌ سه‌ر چه‌ند كه‌سێك‌و ته‌قه‌شیان كردووه‌، ده‌ستبه‌جێ‌ مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌، دواتر به‌ هه‌ماهه‌نگی و له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه‌ توانرا هه‌رچوار تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیربكرێن كه‌ ئۆتۆمبێلێكی جام ڕه‌شیان پێبووه‌ و چه‌ند قه‌وانێكی فیشه‌كیش له‌شوێنی ڕوداوه‌كه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ .

وتیشى:" له‌ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران، به‌فه‌رمانی دادوه‌رو به‌پێی مادده‌ی 430 له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure