هێرشى موشەكى كرایه‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌كى شارێكى كوردستان

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 4549‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیماد جه‌باری
 ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ 13ى شوباتى 2020 هێرشی موشه‌كى كراوه‌ته‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ى k1 له‌ شارى كه‌ركوك. 


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌مشه‌و پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠ به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: گوله‌ هاوه‌نێك ئاڕاسته‌ی سه‌ربازگه‌ی k1 كرا كه‌ شوێنی جێگیربونی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له‌كه‌ركوك.

وتیشی:" به‌پێی زانیاریه‌كان له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه‌ گوله‌ هاوه‌نه‌كه‌ ئاڕاسته‌كراوه‌و پێده‌چێت سه‌رچاوه‌ی ته‌قاندنه‌كه‌ی گه‌ڕه‌كی ئیرتیقاى كه‌ركوك بێت".

له‌دوای كه‌وتنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كه‌ش، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا به‌چڕی به‌سه‌ر ئاسمانی كه‌ركوكدا ده‌سوڕێنه‌وه‌.

به‌هۆی داخراوه‌ی سه‌ربازگه‌كه‌ تاوه‌كو ئێستا نه‌توانراوه‌ بزانرێت زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ چی بون.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure