لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر دامه‌زراندنه‌كانى وه‌زاره‌تێك پێكده‌هێندرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 264‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
 حسێن كه‌عبی جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق داواى كرد كه‌ لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ پێكبهێنرێت سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندنى ژماریه‌ك كارمه‌ند له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق. 

حسێن كه‌عبی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌مدواییه‌ له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ دامه‌زرێندراون خاوه‌نى پسپۆرى نه‌بوون و ده‌رچووى كۆلێژى زانسته‌ سیاسییه‌كان و یاسا نین له‌كاتێكدا ده‌بێت دامه‌زراندن له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌و پسپۆریه‌ بن".

كه‌عبی داواى له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ كرد كه‌ زانیاریان پێبده‌ن سه‌باره‌ت به‌ رێوشوێنه‌كانى به‌ر له‌ دامه‌زراندنى ئه‌و كه‌سانه‌ و ده‌ركردنى فه‌رمانى وه‌زارى بۆیان و تا هه‌فته‌ى داهاتوو وه‌ڵامیان بده‌نه‌وه‌".

 داواشیكرد كه‌ لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سێ لیژنه‌ى تایبه‌تمه‌ندى په‌رله‌مان پێكبهێنرێت سه‌باره‌ت به‌و پرۆسه‌ى دامه‌زراندانانه‌.

 ئا:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure