روسیا: ئاماده‌ین سیسته‌می به‌رگری ”S400“ به‌ عێراق بده‌ین

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 253‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا
 
باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ی شوباتی 2020 ئاشكرایكرد، عێراق هیچ داوایه‌كی فه‌رمی بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری ”S 400“ روسی پێشكه‌ش نه‌كردووه‌، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌شی نیشاندا بۆ پێدانی ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌ عێراق.


ماكسیم ماكسیمۆڤ باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد: ”عێراق هیچ داوایه‌كی فه‌رمی بۆ كڕینی سیسته‌می به‌رگری (S 400)ی رووسی پێشكه‌ش نه‌كردووه‌“.

ماكسیمۆڤ جه‌خیتشی كرده‌وه‌: ”لەبەر‌ رۆشنایی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌دا گرنگیپێدانی عێراق، به‌سیسته‌می به‌رگری روسی (S 400) زیادی كردووه‌، به‌ڵام هێشتا زووه‌، بۆئه‌وه‌ی قسه‌ له‌سه‌ر هیچ شتێكی به‌رجه‌سته‌ بكه‌ین“.

باڵیۆزی روسیا له‌ عێراق وتیشی: ”سوپای عێراق باوه‌ڕی به‌ چه‌كی روسیی هه‌یه‌، گرنگیشی پێده‌دات، چونكه‌ چه‌كی چاكه‌ و كوالیتی و توانای به‌رزی هه‌یه‌ له‌ گۆڕه‌پانه‌ جیاوازه‌كانی جه‌نگدا“.

روونیشی كرده‌وه‌: ”ئێمه‌ هه‌میشه‌ ده‌ڵێین، ئاماده‌ین له‌ هاوكاری كردنی حكومه‌تی عێراق، له‌ به‌هێزكردنی توانای به‌رگری، كه‌ نوێترین كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له‌ روسیا بۆ سوپا سه‌ربازییه‌كان به‌رهه‌مدێت، له‌ناو ئه‌وانه‌شدا به‌رگری ئاسمانی“.

وتیشی: ”ئێمه‌ چاوه‌ڕوانی هاوڕێیانی عێراقین، بۆئه‌وه‌ی سه‌ردانی روسیا بكه‌ن، به‌شداری له‌ پیشانگەی چه‌كی روسی (ماكس) و (ئه‌رمیا 2020) بكه‌ین“.



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure