پردێك ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە گرێدەدات

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 519‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید


جێگری پارێزگای هەڵەبجە ئاشكرایكرد "بەبڕی هەشت ملیۆن دۆلار لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ دروستكردنی پردێك هەردوو پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان پێكەوە دەبەسترێنەوە و ئەمەش دەبێتە دەروازیەكی نوێ‌ بۆ پارێزگای هەڵەبجە".


كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڕیاردراوە بە تەرخانكردنی بڕی هەشت ملیۆن دۆلار بۆ دروستكردنی پردی تووە قوت لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە لەنزیك روباری سیروان كە بەهۆی ئەو پردەوە ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای هەڵەبجە پێكەوە دەبەسترێنەوە".

ئاماژەی بەوەشكرد، بە تەواوبوونی ئەو پردە هاووڵاتیان بە ڕێگایەكی نوێ‌ بەسەر ئەو پردەدا دەگەنە نزیك قەزای دەربەندیخان و لەوێشەوە بۆ ئیدارەی گەرمیان و هاوكات بۆ قەزای شارەزوریش زۆر نزیك دەبێتەوە و دەبێتە دەروازەیەكی نوێ‌ بەڕووی پارێزگای هەڵەبجەدا.

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو، هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان جەختیان لەوە كردوەتەوە كە ئامادەكاری كراوە بۆ خستنەگەڕی پرۆژەی پردی تووە قوت كە پارێزگای هەڵەبجە و قەزای دەربەندیخان پێكەوە دەبەستێتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure