ئەمڕۆ رۆژی جیهانی رادیۆیە

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 160‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی رادیۆیە و سەنتەری میترۆش رایدەگەیەنێت "با رادیۆكان گوزارشت لە فرە رەنگی كۆمەڵگەی کوردی بکەن".


ئەمڕۆ ۱۳ی شوباتی ۲٠۲٠ رۆژی جیهانی رادیۆیە، رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنووسان بەدواڕۆژی راگەیاند: داواکارن
میدیاکاری رادیۆکان ببنە سەكۆیەك بۆ دەنگی خەڵكی كوردستان و بڵاوكردنەوە زانیاری راست و مینبەرێك بۆ بیروڕای جیاوازو گوزارشت لە فرە رەنگی كۆمەڵگەی كوردستانی بكات.

ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد، رادیۆ ئامرازێكی پەیوەندی بەهێز و بێبەرانبەرە، ئامرازێكیە خێراتر لە ئامرازەكانی تری راگەیاندن دەگاتە خەڵك، سەكۆیەكی زانیاری كاریگەرە بۆ گەیاندنی پەیامی خەڵك بە كاربەدەستان، رۆڵێكی هەرە گرنگیشی هەیە بۆ بڵاوكردنەوەی رۆشنبیری گوێگرانی، بە تایبەتیش ئێستا سودمەندە لە پێشكەوتنی تەكنەلۆژیای زانیاری، زۆربەی رادیۆكان پەخشیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بە بیستن و بینین هەیە.

لە خولی 36ی نەتەوە یەكگرتوەكان لەسەر پێشنیازی شاندی ئیسپانیا لە یونسكو 13 ی شوبات وەك رۆژی جیهانی رادیۆ راگەیەنرا. 
راگەیاندنی رۆژێكی جیهانی بۆ رادیۆ لە پای ئەو خزمەتانە هات كە ئەم ئامرازی راگەیاندنە پێشكەش بە بیسەرانی دەكات.




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure