بە مەرج مۆڵەتی پرۆژەی سامانی ئاژەڵ نوێدەكرێتەوە

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 552‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، زریان محەمەد

لەبارەی پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ لە هەرێمی کوردستان، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بڕیارێکی دەرکرد.


وەسفی خەلیل راوێژکاری کشتوکاڵی لە ژووری بازرگانیی سلێمانی، بە دواڕۆژی راگەیاند"بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بە ژمارە١٨٨٢ لە رێکەوتی 12/2 داوای ئەستۆپاکیی کارەبا لە پرۆژەکانی سامانی ئاژەڵ دەکرێت".

راوێژكارەكە وتی:"لە بڕیارەکەدا داوا لە سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە کشتوکاڵیەکان کراوە كە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری حکومەت بۆ بەدەستهێنانەوەی قەرزی کارەبا، لەکاتی نوێکردنەوەی هەر مۆڵەتێکی پرۆژەی سامانی ئاژەڵ کاری نوێکردنەوەی بۆ نەکرێت هەتا پشتگیریی فەرمانگەی کارەبای سنوورەکەی پێنەبێت. واتا هەر خاوەن پرۆژەیەک ئەستۆپاکیی کارەبای پێنەبێت کاری نوێکردنەوەی مۆڵەتی رادەوەستێت".

پ: ل. م



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure