كچێك: بۆ پاره‌ دوو خوشكى خۆم كوشت

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 13827‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

مه‌سر ئه‌لئان – كچێك خوشكێكى ده‌كوژێت و دانه‌یه‌كى تر بریندار ده‌كات 

له‌ رووداوێكى ناخهه‌ژێندا له‌ میسر، كچێك له‌به‌ر چاوچنۆكى خوشكێكى ده‌كوژێت و پێش ئه‌وه‌ى خوشكى دووه‌میشى بكوژێت، ده‌ستگیرده‌كرێت.

به‌پێى پۆلیسى شارى قاهیره‌، ئه‌و خێزانه‌ تازه‌ باوكیان مردووه‌ و سامانێكى زۆرى بۆ به‌جێهێشتوون، له‌كاتى دابه‌شكردنى سامانه‌كه‌ى باوكیاندا، كچه‌ گه‌وره‌كه‌ چاوچنۆك بووه‌ و ویستوویه‌تى به‌شى زیاترى به‌ر بكه‌وێت، به‌ڵام دوو خوشكه‌كه‌ى ترى كه‌ هه‌ردووكیان له‌خۆى بچووكتر بوون قبوڵیان نه‌كردووه‌، بووه‌ به‌ ده‌مه‌بۆڵه‌ و په‌لاماردانیان، له‌ئه‌نجامدا به‌ چه‌قۆ له‌هه‌ردووكیانى داوه‌ و رایكردووه‌، دواى ئه‌وه‌ى دوو خوشكه‌كه‌ گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌، یه‌كێكیان گیانى له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌ویتریان رزگار كراوه‌، دواتریش پۆلیس بكوژه‌كه‌ى ده‌ستگیركردووه‌.

ئاڕ تى – سوپاى رژێمى سوریا له‌ پێشڕه‌ویكردن له‌ ئیدلب به‌رده‌وامه‌ و چاوى له‌ باب ئه‌لهه‌وایه‌.

ئاڕ تى – بنیامین نه‌تانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل سوپای ئیسرائیل له‌ به‌شداری پێكردن له‌ جێبه‌جێكردنى "گرێبه‌ستى سه‌ده‌" دوورده‌خاته‌وه‌.

سپوتنیك – كۆشكى كریملن رایگه‌یاند: "ناكرێت گفتوگۆ له‌باره‌ى ده‌ستێوه‌ردانى راسته‌وخۆى ئه‌مریكا له‌ ئیدلب له‌ سوریا بكرێت".

سپوتنیك – چین له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا 15 هه‌زار حاڵه‌تى توشبوونى نوێ به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا تۆمارده‌كات.

ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ – محه‌مه‌د عه‌لى جه‌عفه‌رى، فه‌رمانده‌ى پێشووى سوپاى پاسدارانى ئێران به‌پێچه‌وانه‌ى میدیاكانى ئێرانه‌وه‌ ئاشكرایكرد: "قاسم سلێمانى رۆڵێكى به‌رچاوى هه‌بوو له‌ سه‌ركوتكردنى خۆپیشاندانه‌كانى ئێراندا".

ئه‌لجه‌زیره‌ – فیلمێكى دۆكیومێنتارى فره‌نسى كه‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 11ى شوباتى 2020 له‌ ته‌له‌فزیۆنه‌كانى فره‌نسا په‌خشكرا، باس له‌ محه‌مه‌د بن سه‌لمان جێنشینى سعودیه‌ ده‌كات و به‌ "دیكتاتۆرێكى سه‌ركێش و بردنى وڵاته‌كه‌ى به‌ره‌و وێرانه‌" پیشانى ده‌دات.

وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال
پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure