له‌باره‌ى ناردنی ناوی وەزیرەکانی کابینەی نوێ بۆ دەستەی لێکۆڵینەوە و دادوەری ئاشکرا دەکرێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 269‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى شوباتى 2020 به‌شێك له‌ ميديا عێراقييه‌كان بڵاويانكرده‌وه: محه‌مه‌د ته‌وفيق عه‌لاوى، سه‌رۆك وه‌زيرانى راسپێردراو، ناوى ئه‌ندامانى كابينه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى ده‌سته‌ى لێپرسينه‌وه‌ و دادوه‌رى كردووه‌، ئه‌و ده‌سته‌يه‌ش ره‌تیده‌كاته‌وه‌ ناوه‌كانیان پێ گه‌يشتبێت.

ميديا عێراقييه‌كان له‌ سه‌رچاوه‌ سياسييه‌ نزيكه‌كانى عه‌لاوى-يه‌وه‌ بڵاويان كردووەته‌وه: عه‌لاوى ناوى ئه‌ندامانى كابينه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى ناردووەته‌ ده‌سته‌ى لێپرسينه‌وه‌ و دادوه‌رى وه‌ك سه‌ره‌تايه‌ك بۆ ده‌نگدان و متمانه‌وه‌ وه‌رگرتنى په‌رله‌مان.

فارس به‌كوع، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى لێپرسينه‌وه‌ و دادوه‌رى له‌ لێدوانێكدا به‌دواڕۆژى راگه‌ياند: تائێستا هيچ زانيارييه‌ك له‌و باره‌یه‌وه‌ نه‌گه‌يشتووەته‌ لامان، ئه‌گه‌ر شتى واش هه‌بێت، ئه‌وا يه‌كه‌مينجار ناوه‌كان دێته‌لاى سه‌رۆكى ده‌سته‌ و دواتريش ئه‌و ره‌وانه‌ى ليژنه‌ى تايبه‌تمه‌ندى ده‌كات، به‌ڵام هێشتا هيچ زانياييه‌ك له‌و باره‌یەوه‌ به‌ ئێمه‌ نه‌گه‌يشتووه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure