کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق ئەم کارە بۆ کورد دەکات

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 2330‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 13ی شوباتی 2020 موسەنا ئەمین، پەرلەمانتاری یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: محەمەد تەوفیق عەلاوی، کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت رایگەیاندووە: کورد لە کابینە نوێیەکەدا پشکی دەبێت.


موسەنا ئەمین بە دواڕۆژی راگەیاند: "عەلاوی رایگەیاندووە کە کابینە وەزارییەکە بەبێ تەوافوقی سیاسی تێناپەڕێت و پێ ناچێت یەکشەممەی داهاتوو دەنگدان لەسەر کابینەکە تەواو ببێت".

وتیشی: "عەلاوی لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ پەرلەمانتاری کوتلە کوردستانییەکان پەیمانیداوە کە پشکی کورد لە کابینە نوێیەکەدا دیاریکراوە و لە سێ وەزارەت کەمتر نابێت ئەوەش بە مەرجێک دەبێت کە کاندیدی ئەو وەزارەتانە بە توانا و دەستپاک و سەربەخۆ بن".

ئەوەشی وت: "ئەگەر عەلاوی خواستی هەموو لایەنەکان بەدی نەهێنێت، ئەوا کابینە وەزارییەکەی لە پەرلەمان تێ ناپەڕێت".

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure