هاتوچۆ له‌ دوو ده‌روازه‌ى هەرێم وه‌ستا

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 316‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، دهۆك

به‌هۆى به‌فربارینى زۆره‌وه‌ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى شوباتی 2020، هاتوچۆ له‌ ده‌روازه‌كانى سه‌رزێرى و سێمالكا وه‌ستا.

فه‌رهه‌نگ ره‌شید، له‌ ده‌روازه‌ى سێمالكا بۆ دواڕۆژ وتى: "به‌هۆى به‌فربارینه‌وه‌ هاتوچۆى نێوان خۆرئاوا و باشوورى كوردستان وه‌ستاوه‌، چونكه‌ به‌فرێكى زۆر له‌ سه‌ر سنوور باریوه‌ به‌تایبه‌ت له‌ سێمالكا، بۆیه‌  هاووڵاتیان ناتوانن هاتوچۆ بكه‌ن".

سه‌باره‌ت بە ده‌روازه‌ى سه‌رزێرى، رێناس دهۆكى، كارمه‌ندى ئه‌و ده‌روازه‌یه‌، بۆ دواڕۆژ وتى: "هاتوچۆ له‌و ده‌روازه‌یه‌ وه‌ستاوه‌، چونكه‌ زیاتر له‌ نیو مه‌تر به‌فر باریوه‌، بۆیه‌ هیچ كه‌سێك ناتوانێت له‌و رێگایانه‌ هاتوچۆ بكات".

وتیشى: "ئێستا تیمه‌كانى پاكکردنه‌وه‌ى به‌فر له‌ ناحیه‌ى كانى ماسێ خه‌ریكى كردنه‌وه‌ى شەقامه‌كانن، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا شەقامه‌كانى ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ پڕن له‌ به‌فر و به‌رده‌وام به‌فر ده‌بارێت".

زیاترله‌ 12 كاتژمێره‌ به‌فر له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك ده‌بارێت، تا وه‌كو ئێستا 15 سانتیم به‌فر له‌ سه‌نته‌رى شارى دهۆك باریوه‌ و له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان نزیكه‌ى 60 سانتیم به‌فر باریوه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure