ئه‌مڕۆ سەرکردەیەکی عێراقی ده‌چێته‌ هه‌ولێر

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 161‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، به‌غدا

به‌شێك له‌ ميديا عێراقييه‌كان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13ى شوباتى 2020 بڵاويانكرده‌وه‌: هادى عامرى، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى فه‌تح سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات، بۆ پرسى پێكهێنانى حكومه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى كۆده‌بێته‌وه‌.


ميديا عێراقييه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن: هادى عامرى سه‌رۆكى هاوپه‌يمانى فه‌تح سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ بارزانى كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رازى بكات به‌ تێپه‌ڕاندنى كابينه‌كه‌ى محه‌مه‌د ته‌وفيق عه‌لاوى.

ميدياكان ئاشكراشيان كردووه‌: ئه‌گه‌ر مه‌سعود بارزانى به‌ تێپه‌ڕاندنى كابينه‌كه‌ى عه‌لاوى رازى نه‌بێت، ئه‌وا وه‌زاره‌ته‌ كورده‌كان به‌ به‌تاڵى ده‌هێڵدرێنه‌وه‌.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure