ناوی ئەو شوێنانە راگەیەندرا کە هەفتەی داهاتوو مووچە وەردەگرن

هەواڵ / ئابوری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 27088‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، کۆچەر علی 

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم ئاشکرای دەکات: سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و چەند شوێنێکی دیکە دابەشدەکرێت.


سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: بەهۆی سەرما و سۆڵەوە و لەبەر پشووی رەسمی، گۆڕانکاری بەسەر خشتەی مووچەدا هات. 

وتیشی: "رۆژی یەکشەممە 16ی شوبات مووچەی وەزارەتی تەندوستی دابەشدەکرێت و رۆژی دووشەممە 17ۍ شوبات، مووچەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەکرێت". 

ئاشکراشیکرد: هەفتەی داهاتوو پارەکەی بەغداش بۆ مووچەی فەرمانبەران دەخرێتە سەر ئەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و خشتەیەکی تازەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان رادەگەیەنن. 

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure