عێراق: ئەم کەرەستەیە لە هەرێمەوە بە قاچاخ دێتە وڵات

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 212‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئەمڕۆ 13ی شوباتی 2020 وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند: ناتوانێت کۆنترۆڵی ئەو گۆشتە بکات کە بە قاچاخ لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستانەوە دێنە عێراقەوە.

ئاژانسی رەسمی هەواڵی عێراق لە زاری حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند: وەزارەتەکەیان لە ئێستادا هاوردەکردنی گۆشتی قەدەغە کردووە، ئەوەش بۆ هاندانی بەرهەمی خۆماڵییە و رێگریشە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە رێکارەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی کراوە.

وتیشی: "مەترسیمان هەیە لە هاتنە ناوەوەی هەندێک گۆشت لە رێگەی دەروازە نایاساییە کۆنترۆڵنەکراوەکانی پارێزگاکانی سەر بە هەرێمی کوردستان".

ئەوەشی وت: "بابەتەکەمان لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان باس کردووە، بەڵام هۆکاری سیاسی بنەمای کێشەکەیە و ئومێد دەکەین هاریکاری دروست بێت لەسەر ئەم بابەتە".

ئا: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure