له‌سه‌ر داواى ترامپ ناتۆ كاره‌كانى له‌ عێراق فراوانتر ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 115‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ی شوباتی 2020 ئاشكرای كرد، وه‌زیرانی به‌رگری وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ ره‌زامه‌ندییان داوه‌، ئه‌ركی راهێنانه‌كانیان له‌ عێراق فراوانتر بكه‌ن، وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داوایه‌كی دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا.

یه‌نس ستولتنبێرگ ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی:   ”وه‌زیرانی به‌رگری هاوپه‌یمانی ناتۆ ره‌زامه‌ندییان داوه‌ له‌سه‌ر به‌هێزكردنی ئه‌ركه‌كانیان، له‌ هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا هه‌ندێك چالاكی راهێنانیان زیاتر ده‌كه‌ن، كه‌ هاویه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئێستادا ده‌یكه‌ن".

 ئه‌مینداری گشتی ناتۆ ئاشكراشی كرد "فراوانكردنی ئه‌ركی هاوپه‌یمانی ناتۆ له‌سه‌ر داوای دۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌، ئه‌و بڕیاره‌ش پێویستی به‌زیادكردنی ژماره‌ی هێزه‌ خۆرئاواییه‌كان نییه‌ له‌ عێراق".



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure