دوو كوڕ ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێك و ڤیدیۆكه‌ى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 17000‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ئه‌لسه‌باح – دوو كوڕ له‌كاتى ده‌ستدرێژكردنه‌ سه‌ریدا ڤیدیۆى تۆمار ده‌كه‌ن

ڤیدیۆیه‌ك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تیایدا دوو كوڕ ده‌ستدرێژى ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كچێك.
ڤیدیۆكه‌ له‌ شارى ته‌نجه‌ له‌ مه‌غریب تۆماركراوه‌ و ماوه‌كه‌ى 31 چركه‌یه‌، تیایدا یه‌كێك له‌ كوڕه‌كان كچه‌كه‌ى له‌سه‌ر زه‌وى راكێشاوه‌ و ده‌یه‌وێت ده‌ستدرێژى بكاته‌سه‌ر، كچه‌كه‌ له‌ كوڕه‌كان ده‌پاڕێته‌وه‌ ده‌ستدرێژى نه‌كه‌نه‌سه‌ر.
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆكه‌، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستپێكردووه‌.


ئه‌لعه‌ره‌بیه‌ – له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا زیاتر له‌ 70 هه‌زار هاوڵاتى مه‌ده‌نى له‌ گونده‌كانى ده‌ورووبه‌رى حه‌له‌ب له‌ سوریا ئاواره‌بوون.


ئه‌لعه‌ره‌لبیه‌ – ژنێكى ته‌مه‌ن 63 ساڵ له‌ ئێران كۆچى دوایى كرد، گومانده‌كرێت به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ بووبێت.


ئاڕ تى – مۆسكۆ وه‌ڵامى ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت: "ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌ هاوبه‌شه‌كانى روسیا و سوریا ته‌نیا له‌دژى گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌.


ئاڕ تى – پوتین و ئه‌ردۆغان جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ گرنگى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى رێككه‌وتنى سۆچى له‌سه‌ر سوریا. 


ئاڕ تى – ئه‌میر حاته‌مى وه‌زیرى به‌رگرى ئێران رایگه‌یاند: "ئێران خاوه‌نى موشه‌كى هه‌ڵگرى كڵاوه‌ى ئه‌تۆمى نییه‌".


ئاڕ تى – مه‌ولود چاوشئۆغڵو وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا رایگه‌یاند: "وه‌فدێك له‌ توركیاوه‌ ده‌چێته‌ روسیا بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى بارودۆخى ئیدلیب له‌ سوریا".


وه‌رگێڕانى: هونه‌ر كه‌مال 
 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure