سودێكی تری دامەزراوە ئەمنییەكان بۆ دۆناڵد ترەمپ

هەواڵ / ڕاپۆرت :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 148‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

رۆژنامەی ئیندپێندی بریتانی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە كە چوار رۆژنامەنووس و سیناتۆر ئامادەیان كردوە گرنگی راپۆرتەكە لەوەدایە كە پەردە لەسەر كۆمەڵێك پەیوەندی بازرگانی بێ‌ وێنە هەڵدەماڵێت لەنێوان سەرۆك ترامپ و حكومەتی ئەمریكیدا.

راپۆرتەكە دەڵێت: "یەكێك لە كۆمپانیا تایبەتەكانی ترەمپ هەزاران دۆلاری دەست دەكەوێت لە بەرامبەر خزمەتگوزاریە نهێنیەكان بۆ پاراستنی دۆناڵد ترەمپ كاتێك لە سەیرانگای شارێكی فلۆریدادا جار جار ترەمپ سەردانی دەكات و ئەو كۆمپانیایە پارێزگاری لێ‌ دەكات".

راپۆرتەكە لە وردەكاری ئەم باسەدا دەڵێت: "تێچووی یەك شەوی مانەوەی ترەمپ لەسەر حكومەتی ئەمریكا (650$) دەكەوێت بۆ هەر پاسەوانێكی نهێنی كە لە بنەرەتدا كارمەندی كۆمپانیایەكی خودی ترەمپە". 

نووسەرانی راپۆرتەكە دەڵێن ساڵان ترەمپ دەیان جار دەچێتە ئەو سەیرانگایە و هەموو جارێك هەزاران دۆلار قازانج بە كۆمپانیاكەی خۆی دەگەیەنێت. جگە لەوەش مانەوەی ترەمپ لە یاریگای نیشتمانی گۆڵف لە شارۆچكەی بێدمینستەر دەزگای هەواڵگری (17) هەزار دۆلار زیانی پێگەیشتووە چونكە بە كرێیەكی زۆر حساب كراوە لەكاتێكدا كە كرێی یاریگاكە بۆ كەسانی دیكە زۆر هەرزانترە. بەڵام بە لێكۆڵینەوە دەركەوتووە ئەو شوێنە موڵكی ترەمپە. چەند جارێكی دیكەش پارەی لەسەر حكومەتی فیدراڵی حساب كردوە بێ‌ ئەوەی ترەمپ لەوێ‌ بووبێت. 

بەهۆی نهێنی بوونی خزمەتگوزارییەكانی هەواڵگری هێشتا نەزانراوە كۆمپانیاكەی ترەمپ بە دیاریكراوی چەند پارەی لەسەر حكومەتی فیدراڵی تۆمار كردوە، و ئەم زانیاریانە بە پچڕپچڕی دەردەكەون و لە تۆمارە گشتیەكانی دەزگا چاودێریەكانی دارایدا تەنیا بەشێكی كەمی تۆمارەكانی خزمەتگوزاریە نهێنیەكان كە دراوە بە كۆمپانیایەكی ترەمپ لەنێوان كانوونی دووەمی 2017 تا مانگی نیسانی 2018 زیاتر لە 470 هەزار دۆلاری ئەمریكیە. پسپۆڕانی بواری دارایی و چاودێری دەڵێن ئەمە یەكەمجارە لە مێژوودا سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان پارەی دەست بكەوێت لە دامودەزگاكانی سەرۆكایەتی. 

راپۆرتەكە دەڵێت: "كۆشكی سپی تائێستا هیچ وەڵامێكی نەبووە بۆ بڵاوكردنەوەی ئەم زانیارییانە. نۆكڵی لەوە ناكات كە كۆمپانیاكە هێشتا هەر سەرۆك ترەمپ خاوەنیەتی. هەرچەندە ترەمپ لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا رایگەیاند ئەگەر بێت بە سەرۆك بە دەگمەن كۆشكی سپی جێ‌دەهێڵێت چونكە ئەركی زۆر ئیشی زۆری رووبەڕوو دەبێتەوە بەڵام تائێستا (342) رۆژی لە یانە و ئوتێلە تایبەتەكانی خۆیدا بەسەربردووە. واتا لە 35%ی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی لە دەرەوەی كۆشكی سپی بووە". 

رۆژنامەكە نوسیویەتی بەپێی دەستوور پێویستە دەزگای خزمەتگوزاریە نهێنییەكان ساڵی دووجار كۆنگرێس ئاگادار بكاتەوە لە خەرجییەكانی سەرۆك بەڵام لە ساڵی 2016 و تائێستا دوو راپۆرتی پێشكەش كردووە كە دەبوو 6 راپۆرت بگات بە كۆنگرێسی ئەمریكا. ئەو دوو راپۆرتەش كۆمەڵێك زانیاریەیان تێدا شاراوەتەوە.

پ: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure