په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ى پشووی سبه‌ینێ بڕیاری كۆتایی دا

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 47848‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌باره‌ى ئه‌وه‌ی ئایا سبه‌ی ده‌كه‌نه‌ پشوو یان ده‌وامی ره‌سمی ده‌بێت، روونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی له‌ لێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ وتی "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ پشوو نییه‌و ده‌وامی فه‌رمییه‌ له‌ هه‌موو په‌روه‌رده‌كان".

وتیشی "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی پێشبینی كه‌شوهه‌وا سبه‌ینێ پلەی گەرما 4 پله‌ ده‌بێت، بۆیه‌ بڕیارمانداوه‌ سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م په‌روه‌رده‌كانی سنوری سلێمانی و راپه‌ڕین ده‌وامی فه‌رمی بێت".

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌هۆی پشووه‌وه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دواخرا و بڕیاره‌ سبه‌ینێ دابه‌شبكرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure