ئه‌مشه‌و دیارده‌یه‌كی سروشتی ده‌رده‌كه‌وێت

هەواڵ / عێراق :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 44403‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سادق عه‌تیه‌ پێشبینیكه‌ری كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند بۆ یه‌كه‌مجار دیارده‌یه‌كی سروشتی به‌ناوی (مانگی به‌فری زه‌به‌لاح Super ice moon) ده‌رده‌كه‌وێت.

سادق عه‌تیه‌ پێشبینیكه‌ری كه‌شناسی عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌م 10 ساڵه‌ی دواییدا دیارده‌ی مانگی به‌فری زه‌به‌لاح ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانرێت ببینرێت.

ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌كاتێكدا رووده‌دات كه‌ مانگی ته‌واو ده‌بنرێت له‌نزیكترین خاڵی زه‌وی كه‌ قه‌باره‌كه‌ی 14% گه‌وره‌تره‌و 30% روناكتر ده‌بێت له‌ مانگی ئاسایی.

بۆیه‌ پێیده‌وترێت (مانگی به‌فری ice moon) چونكه‌ له‌م مانگه‌دا به‌فر به‌ چڕی ده‌بارێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure