شانۆگەری سێبەری شاخ بۆ یەكەمجار لە هەولێر نمایشدەكرێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 131‌ جار بینراوە

دوارۆژ، فەرمان رەشاد


شانۆگەری سێبەری شاخ كە یەكەم بەرهەمی بەرێوەبەرایەتی شانۆی هەولێرە بۆ ئەمساڵ بۆ یەكەمجار بریارە نمایش بكرێت.

هیوا سوعاد بەڕێوەبەری هونەری شانۆی هەولێر كە هاوكات سیناریۆ و كاری دەرهێنانی بۆ شانۆگەریدەكە كردووە بە دواڕۆژی راگەیاند "شانۆگەری سێبەری شاخ  كە نوێترین بەرهەمی بەڕێوەباریەتی هونەری شانۆی هەولێرە، بڕیارە لە بەرواری 18ی شوباتی ئەمساڵ بۆ یەكەمجار لە هۆڵی بەڕێوەبەرایەتی شانۆی هەولێر نمایشبكرێت.

شانۆگەرییەكە چیرۆكی سێ ئافرەت دەگێڕێتەوە كە لە مەرگەساتی ئەنفال دەرباز بوون، دۆخی خراپی ژیانیان دوای مەرگەساتەكە دەگێڕێتەوە، كە لەلایەن دەسەڵاتداران و بەرپرسان ئەوانەی پێشتر لە گوند و ناوچەكانی ئەوان حەوێندراونەتەوە ئێستا لە بیریان كردوون، شانۆگەرییەكە توڕەیی ئەو ئافرەتانە دەگێڕێتەوە كە دوای ئەنفال لە بیركراون.
بە شانۆگەرییەكەدا هەر یەك لە شانۆكاران (شەیما فریاد، ڕۆزانا فەرھاد، ویلان سەدیق) ڕۆڵی سەرەكی تێدادەگێرن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure