هونه‌رمه‌ندێكى ناسراوى كورد بارى ته‌ندروستى تێكده‌چێت

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 7112‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، پشتیوان جه‌مال
 شه‌وى رابوردوو 10ى شوباتی 2020 ئیسماعیل خه‌یات  هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار بارى ته‌ندروستى تێكده‌چێت و توشی خوێنبه‌ربونى ناوه‌كى بووه‌ و به‌په‌له‌ ده‌گه‌ێندرێته‌ نه‌خۆشخانه‌ و دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی، ئێستا له‌شاری پزیشكی فاروق له‌شاری سلێمانی له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه‌.

نیاز نوری، نه‌قیبی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان ئه‌مڕۆ 11ی شوباتی 2020 به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: دوێنێ شه‌و هونه‌رمه‌ند ئیسماعیل خه‌یات له‌ماڵی خۆیان كه‌وتووه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ تووشی خوێنبه‌ربوونی ناوه‌كی ببوو و براوه‌ته‌ شاری پزیشكی فاروق، شه‌وی رابوردوو نه‌شته‌گه‌رییه‌كی سه‌ركه‌وتووی بۆ كراوه‌ و له‌به‌شی چاودێرییه‌".

ئیسماعیل خه‌یات ته‌مه‌نی 76 ساڵه‌ و یه‌كێكه‌ له‌هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی كوردستان له‌بواری شێوه‌كاریدا و هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند گه‌زیزه‌ عومه‌ره‌.
 پێداچوونه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure