پارەی پاشەكەوت دەدرێتەوە بەم فەرمانبەرانە

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 60564‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی


بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هەر فەرمانبەرێك كە لە دایكبووی 1957 تا 1975 بێت گەر خۆی خانەنشین بكات، حكومەت سەرجەم پاشەكەوتەكانی مووچەی پێدەداتەوە.


بەپێی نوسراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بانكی هەرێم بە ژمارە 279 كە لە رێككەوتی 9ی 2ی 2020 ئاڕاستەی سەرجەم بانكەكان و وەزارەتەكان و فەرمانگە و دەستەكان كراوە، تێیدا فۆڕمی زانیاری فەرمانبەران داواكراوە بۆیان رەوانە بكرێت، كە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەی تەمەنیان لە 45 ساڵ و زیاترە و خزمەتیان لە 15 ساڵ و زیاترە و لە دایكبووی ساڵی 1975 تا 1957ن، لەگەڵ بڕی مووچەی پاشەكەوتیان.

ئەوەشخراوەتەڕوو: پێویستە ئەم بڕیارە بەزووترین كات جێبەجێبكرێت لە ماوەی یەك هەفتەدا.

لەكۆتاییدا روونیشیكراوەتەوە، لەسەر وەزیر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان و بەڕێوەبەری بانك و لێپرسراوانی خۆیەتی و ژمێریاری پێویستە بەرپرس بن لە جێبەجێنەكردنی ئەم گشتاندنە.

دواڕۆژ بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم نووسراوەوە پەیوەندی كرد بە بەرپرسێكی شارەزا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم كە نەیویست ناوەكەی بڵاو بكرێتەوە بە دواڕۆژی راگەیاند "ئەم نووسراوەی وەزارەتی دارایی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بووەو بۆ ئەو كەسانەیە كە تەمەنیان گەیشتۆتە 45 ساڵ و زیاتر، ماوەی خزمەتیان زیاترە لە 15 ساڵ، گەر بە ئارەزوومەندانە خۆیان خانەنشین بكەن، ئەوا حكومەت سەرجەم مووچە پاشەكەوت كراوەكانیان بۆ دەگەڕێتەوە".

وتیشی: "ژمارەی ئەو كەسانەی ئەم بڕیارە دەیانگرێتەوە، بە ئامار لامان نییە، بەڵام بە هەزاران كەس دەبن".



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure