شێرزاد هەینی بیرەوەرییەكانی رۆبەرت گێتس دەكاتە كوردی

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 350‌ جار بینراوە

دوارۆژ، فەرمان رەشاد

بیرەوەریەكانی رۆبەرت گێتس وەزیری پێشوووی بەرگری ئەمریكا لەلایەن وەرگێرێكی كوردەوە بۆ سەر زمانی كوردی وەردەگێڕدرێت.


شێرزاد هەینی نوسەر و وەرگێڕ بەدوارۆژی راگەیاند: كتێبی (ئەركەكانی من) كە لەلایەن رۆبەرت گێتس وەزیری پێشووی بەرگری ئەمریكاوە نوسراوە، وەرمان گێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و پێكهاتووە لە 205 هەزار وشە.

وتیشی: " كتێبەكە كە بڕیارە  لەلایەن ناوەندی ئاوێر لە هەولێر چاپ و بڵاوبكرێتەوە باسی رووداوەكانی شەڕ و ململانێكان دەكات و لە چەند شوێنێكیش باسی كورد دەكات".  

رۆبەرت گێتس لە ماوەی ساڵانی 2006 تاكو 2011 وەزیری بەرگری ئەمریكا بووە، لە پێشەكی كتیبەكە ئاماژەی بەوە كردووە :" ئەو كتێبە كە باس لە چوار ساڵ و نیوی شەڕ دەكات، بەشێوەی سەرەكی لە دەوری شەڕی ئەفغانستان و عێراق دەخولێتەوە.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure