خشته‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ گۆڕانكارى به‌سه‌ردا هات

هەواڵ / کوردستان :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 40233‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، كۆچەر عەلی


وەزارەتی دارایی هەرێم ئەمڕۆ دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردوو، بەڵام خشتەی دابەشكردنی مووچە گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە.  


سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: "هەرچەندە پێشتر بڕیاردرابوو كە ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشبكرێت، بەڵام گۆڕانكاری بەسەر دابەشكردنی مووچەدا هاتووە و ئەمڕۆ مووچەی لیواكانی سەر بە وەزارەت دابەشدەكرێت".  

وتیشی: "سبەی مووچەی دیوانی وەزارەت و یەكەی 70 و 80 و فەرماندەیی لەشكری كوردستان دابەشدەكرێت، بەڵام ئەگەر هەیە مووچەی فەرماندەیی لەشكری كوردستان بكەوێتە رۆژی سێشەممە، ئەویش لەبەر دروستنەبوونی پاڵەپەستۆ لەسەر بانكەكان".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد: "رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، هەر لەم هەفتەیەشدا مووچەی وەزارەتی دارایی و تەندروستی دابەشدەكرێت".

پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure