داوا دەکرێت سێ رۆژ بكرێته‌ پشوو

هەواڵ / عێراق :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 41568‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێشبینیكه‌رێكی كه‌شوهه‌وا له‌ عێراق داوا له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ده‌كات رۆژانی دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بكاته‌ پشوو به‌هۆی شه‌پۆلێكی سه‌رماو به‌فرو بارانبارینه‌وه‌.


نائل ئه‌لعه‌لی پێشبینیكه‌رێكی كه‌شوهه‌وا له‌ عێراق له‌ ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌: شه‌پۆلێكی باران و به‌فربارین و سه‌رما روو له‌ ته‌واوی ناوچه‌كانی عێراق ده‌كات.

ئه‌و پێشبینیكه‌ره‌ی كه‌شوهه‌وا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ سێ رۆژی (دووشه‌ممه‌و سێشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌)ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بۆ خوێندكارانی پۆله‌كانی 1-6ی سه‌ره‌تایی بكاته‌ پشوو.

به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا، ته‌واوی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ باران و به‌فر ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن.

ئامادەکردنی: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure