پێشانگەیه‌كى كتێب لەگەرمیان كرایه‌وه‌

هەواڵ / که‌لتور :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 133‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ زانكۆى گه‌رمیان له‌ لایه‌ن خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى شار پێشانگەیه‌كى كتێب به‌ پێنج هه‌زار ناونیشان و 20 هه‌زار كتێب به‌ زمانه‌كانى كوردى و عه‌ره‌بى له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا كرایه‌وه‌. 

ئیدریس ساڵح، خاوه‌نى خانه‌ی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى شار رایگه‌یاند: له‌پێناو خزمه‌تكردن به‌دونیای كتێب و لایه‌نی رۆشنبیری و مه‌عریفی ناوچه‌كه‌ و به‌تایبه‌ت خوێندكاران و مامۆستایانی زانكۆ، له‌نێو كه‌مپى زانكۆى گه‌رمیان پێشانگه‌یه‌كى گه‌وره‌ى كتێبیان كردووه‌ته‌وه‌. 

وتیشى: پێشانگەكه‌ به‌به‌شداری خانه‌ی چاپی لوبنانی و چه‌ندین ده‌زگای چاپی دیكه‌ی عه‌ره‌بی و خۆماڵییه‌ و تیایدا زیاتر له‌ 5 هه‌زار ناونیشانی جۆراو جۆر و 20 هه‌زار كتێب به‌زمانی كوردی و عه‌ره‌بی له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا نمایشكراون و به‌گوێره‌ی تایبه‌تمه‌ندی ده‌زگاكان داشكاندن بۆ كتێبه‌كان ده‌كرێت و بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بیت.

پ: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure