هەلی چوونە ناو كەشتی بۆشایی ئاسمان لە ئێستادا بەردەستە

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 245‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

 

كۆمپانیای دیزنی رایگەیاند: دەرگای خۆتۆماركردن بۆ هۆتێلی ستار وۆرس  بۆ ساڵی داهاتوو كراوە دەبێت كە لە زنجیرە فیلمی شەڕی ئەستێرەكاندا هەیە.

 
ئال مورو جۆنسن، بەرهەمهێنەری هونەری كۆمپانیای واڵت دیزنی رایگەیاند: ئەو هۆتێلە تاقیكردنەوە و هەلێكی ناوازە دەداتە بەشداربووەكانی كە دەخوازن بێنە هۆتێلەكە و هەلی ژیانت پێ دەدات لەناو كەشتییەكی بۆشایی ئاسماندا.

 

جۆنسن رایگەیاندووە: هەموو شتێكی ناو كەشتیەكە پێت دەڵێت كە تۆ لە هەسارەیەكی تردا دەژیت.

تۆڕی سی ئێن ئێنی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە: سەرەڕای كردنەوەی دەرگای ناو تۆماركردن، بەڵام بۆ ساڵی 2021 دەتوانن ئەم تاقیكردنەوەیە ئەنجام بدەن لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا. 

داهاتی فیلمی شەڕی ئەستێرەكان 32 ملیۆن دۆلار بووە تەنیا لەماوەی جەژنەكانی كریسمیس و سەری ساڵدا  هەروەها زنجیرەی خەیاڵی زەماندا لۆرین  كە رووداوەکانی لەناو جیهانی شەڕی ئەستێرەكان تۆمار كراوە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێناوە بەهۆی كەسایەتی بەناوبانگی بەیبی یادو.  

پ: پەری

بڵاوکردنەوە: چ.ع



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure