هواوی مژدە دەداتە هەوادارەكانی

هەواڵ / زانست :: پێش 3 هەفتە ‌ :: 354‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

سەرەڕای ئەو سزا و كۆت و بەندانەی بەسەریدا سەپێنراون هواوی توانی مۆبایلێك بەرەو پێش ببات و جارێكی تر خەریكە فرۆشی مۆبایلەكانی زیاد دەكات و پارێزگاری لە پێشەنگی خۆی بكات لەبازاری ئامێرە زیرەكەكاندا .

بە پێی زانیاریە بەردەستەكان مۆبایلی هواوی نۆڤا 7 ئای نۆڤای نوێ لە 14ی  ئەم مانگە دەكەوێتە بازارەكانەوە و تایبەتمەندیەكانی بەرەو پێشچووە و كامێراكانی  توانایەكی بەرزی وێنەگرتنیان هەیە و نرخەكەشی تەنها 300  دۆلارە.

ئەو مۆبایلە لەرووی هەیكەلەوە ناوازەیە و دژە ئاو و تەمە و  شاشەكەی 6.4 بۆسەیە و 2340/1080 پێكسڵە.

لەهەموو تایبەتەندیەكانی دیارتر كامێرا بنەرەتیەكەی چوار چاوە  بە بەرزی 48 و 8 و 2 و 2 میگاپێكسڵە و هەستەوەری بینینی جۆری سۆنی ئای ئێم ئێكس 586 تێدایە و تەكنیكێكی تێدا بەكار هاتووە كە وێنەی روون دەگرێت لەشوێنی تاریكدا.

كامێرای پێشەوەی ئەو ئامێرە 32 میگا پێكسڵە و روخسارەكان دەناسێتەوە.

یەكێكیتر لە تایبەتمەندیەكانی ئەو مۆبایلە چارەسەری كرین 810 بە 2.7 گێگا هێرتزە و هەروەها چارەسەری ئەی ئار ئێم ئێم ئەی ئێڵ ئای جی 5 ئێم پی 6 جی پی یو ی ومیمۆرێكی  8 گێگای تێدایە و میمۆری ناوەوەی 256 گێگا بایتە.    

پێداچونەوە: ئەڤین



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure